INFO:
#هەڵەبجە کارگوزارێک پڕۆژەیەک بۆ منداڵان لەناو نەخۆشخانەیەک دروست دەکات#HalabjaNews - voaحەسەن کارگوزارە لە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجەیە، بۆ ئەوەی ئەو منداڵانەی کە ڕوو لە نەخۆشخانەکە دەکەن، ژینگەیەکی ئارامیان بۆ بڕەخسێنێت و لە ڕووی دەروونیەوە هەست بە ترس نەکەن، هەستاوە بە بوژاندنەوەی دوو باخچەی نەخۆشخانەکە لە یەکێکیاندا ژمارەیەک باڵندە بەخێو دەکات تا منداڵەکان بە بینینیان حەزیان بۆ نەخۆشخانە هەبێت و نەترسن، باخچەیەکی دیکەی نەخۆشخانەکەی کردووە بە باخچەیەک بۆ پەروەردەکردنی گوڵی جیاواز، هاوڕێکانی دەڵین ژینگەیەکی جیاوازی بۆ نەخۆشخانەکە دروست کردووە. | Halabja news